كازمی حه‌شدی شه‌عبی و ده‌زگای دژه‌تیرۆری ئاشت كرده‌وه
وێستگه نیوزـ
فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تیی حه‌شدی شه‌عبی و ده‌زگای دژه‌تیرۆر كۆبووه‌وه و كۆتایی به ناكۆكییه‌كانی نیوانیان هێنا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به سایتی سۆمه‌ریه نیوزی راگه‌یاند كه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 1ی ته‌مموزی 2020، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تیی حه‌شدی شه‌عبی و ده‌زگای دژه‌تیرۆر كۆبوه‌ته‌وه و كۆتایی به ناكۆكییه‌كانی نێوانیان هێناوه.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا كازمی باسی له گرنگی هه‌ردوو پێكهاته‌ی حه‌شد و دژه‌تیرۆر و رۆڵی هه‌ردووكیان له به‌ره‌نگاربونه‌وه و شكستهێنان به داعش كردوه، جه‌ختی له‌وه‌شكردوه‌ته‌وه كه نابێت ناكۆكی بكه‌وێته نێوان ئه‌و دوو دامه‌زراوه سه‌ربازییه.
له هه‌فته‌ی رابردودا ده‌زگای دژه تیرۆری عیراق هه‌ڵیانكوتایه‌سه‌ر باره‌گایه‌كی حزبوڵای عیراق له ناوچه دۆره‌ی شاری به‌غدا و ژماره‌یه‌ك چه‌كداری ده‌ستگیر كرد، ئه‌و كاره ناڕه‌زایی لای گروپه چه‌كداره‌كانی عیراق دروستكرد و ئه‌وانیش هه‌ڵیانكوتایه‌وه سه‌ر دژه تیرۆر و ژماره‌یه‌كیان لێ ئازاد كردن.
دواتریش ژماره‌یه‌ك چه‌كداری حزبوڵا مانه‌وه و به‌تۆمه‌تی پلاندانان بۆ ئاراسته‌كردنی موشه‌ك و به ئامانجكردنی باڵیۆزخانه و نوێنه‌رایه‌تییه بیانییه‌كان درانه دادگا، دادگاش به‌هۆی نه‌بوونی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك ئازادی كردن.
PM:11:14:01/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 3044
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت