قه‌ڵادزێ.. له‌پشته‌وه ته‌قه له هاوڵاتییه‌ك كرا و بریندار كرا
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی راپه‌ڕین برینداربونی هاوڵاتییه‌كی له‌ناو بازاڕی قه‌ڵادزێ راگه‌یاند كه له پشته‌وه ته‌قه‌ی لێكراوه و بریندار كراوه.
پۆلیسی راپه‌ڕین ئاشكرایكرد كه كاتژمێر 8ی ئه‌مشه‌و هاوڵاتییه‌كه به‌ناوی بەناوی (س.م.م) لەدایکبوی 1987 به برینداری گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه، ئاشكرایكردوه كه هاوڵاتییه‌كه دانیشتووی گەڕەکی خانەقای قەڵادزێیه و له‌كاتی گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه، شوێنەواری یەک فیشەک به جەستەیەوە دیار بووه.
هاوڵاتییه‌كه به پۆلیسی وتوه لەکاتێکدا ویستویەتی میوە لە دوکانێک بکڕێت لە پشتەوە کەسێک تەقەی لێکردوە و نەیزانیوە کێیە، پۆلیسی راپه‌ڕین ده‌ڵێت كه فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تەقەکەرەکە ده‌ركراوه و دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە روداوەکە کردووە.
ده‌شڵێت بریندارەکە لە ژێرچاودێریی پزیشکیدایە و باری تەندروستی جێگیرە، کەسوکارەکەشی ده‌ڵێن کوڕەکەیان کێشەی لەگەڵ کەسدا نییه.
PM:10:40:01/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 1736
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت