له ماوه‌ی مانگی رابردوودا زیاترله دوو هه‌زار و 200 شوێن له هه‌ولێر داخراون
وێستگه نیوزـ
ژوری ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر ئاماری مانگی حوزه‌یرانی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه له هه‌ڵمه‌ته‌كانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كۆرۆنادا، دوو هه‌زار و 260 شوێن داخراون.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ژوری ئۆپراسۆنه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: له ژێر ڕۆشنایی بڕیاره‌كانی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەچوارچێوەی بەدواداچوون و پشکنین بۆ شوێنەکانیان لەلایەن لێژنەکانی چاودێری و تەندروستی، لەماوەی مانگی ڕابردوو لە (2020.6.1) تاوەکو (2020.6.30) بەهۆی پابەند نەبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا، لەسنوری هەر(10) قایمقامیەتەکەی پارێزگای هەولێر (2,260) شوێن داخران.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه ژوری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر، لەڕێگەی لێژنەکانی چاودێری و تەندروستی بەردەوامە لە بەدوا داچون و پشکنینی شوێنەکان و چاودێریکردنییان بۆ جێبە جێکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
له راگه‌یه‌ه‌دراوه‌كه‌دا داوا له هاوڵاتیان كراوه پابەندی بڕیار و ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بن لەپێناو پاراستنی ئاسایشی تەندروستی شار و سەلامەتی هاوڵاتیان.
PM:09:54:01/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 1480
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت