توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریده‌خات كۆرۆنا ئه‌نفله‌وه‌نزا نییه، به‌ڵكو زۆر مه‌ترسیدارتره
وێستگه نیوزـ
توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكیی نوێ ده‌ریخست كه ڤایرۆسی كۆرۆنا كاریگه‌ریی له‌سه‌ر خانه‌كانی دڵ هه‌یه و ده‌توانێت خانه‌كانی دڵ ببپێكێت.
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه له گۆڤاری (سی ریپۆرتس مێدسن)دا بڵاوكراوه‌ته‌وه و زاناكان دوای تاقیكردنه‌وه‌ی ورد له‌ناو تاقیگه‌دا بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌توانێت له خانه‌كانی دڵی مرۆڤیش بدات.
زاناكان خانه‌ی دڵیان له‌ناو تاقیگه‌دا به‌رهه‌مهێناوه و دواتر خانه‌كانیان توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا كردوه تا بزانن كۆرۆنا چه‌ند كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ماسولكه‌كانی دڵ هه‌یه، ئارۆن شارما، یه‌كێك له توێژه‌رانی ناوه‌ندی سیدارز سینای پزیشكییه و رایگه‌یاندوه كه دوای توشبونی خانه‌كانی دڵ به كۆرۆنا و تێپه‌ڕبونی 72 كاتژمێر به‌سه‌ر توشبونه‌كه‌دا، دڵ نه‌یتوانیوه به باشی لێ بدات.
ئێستا زۆرێك له‌وانه‌ی توشی كۆرۆنا ده‌بن، له‌گه‌ڵیدا دڵیشیان توشی تێكچون ده‌بێت، پزیشكه‌كانیش تائێستا هۆكاره‌كه‌ی نازانن و ده‌ڵێن ره‌نگه هۆكاره‌كه به‌هۆی هه‌وكردن یان كه‌میی ئۆكسجینه‌وه بێت، به‌ڵام ئه‌م توێژینه‌وه نوێیه ده‌ریخست كه كۆرۆنا كاریگه‌ری له دڵیش ده‌كات.
تائێستا له جیهاندا 10 ملیۆن و 616 هه‌زار و 835 كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش 514 هه‌زار و 641 كه‌س مردوون و پێنج ملیۆن و 824 هه‌زار و 837 كه‌سیش چاكبونه‌ته‌وه.
PM:07:43:01/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 3500
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت