ئاڵای عیراق لە چەند ناوچەیەکی شەڕی نێوان تورکیا و پەکەکە بەرزکرایەوە

‌هەڵکردنی ئاڵای عیراق

وێستگە نیوز ـ رەڤەند گوهەرزی

ئەمڕۆ هێزی یەکی پاسەوانی عیراق ئاڵای عیراقیان لە چیای دێر و سیابەنا لە ناحیەی باتیفا و رەبیەی سەقەر لە ناحیەی دەرکار سەربە قەزای زاخۆ بەرزکرده‌وە.


ئەمڕۆ چواشەممە هێزە عیراقیەکان (حرس حدود) لە شاخی (دێرێ، شەهبانیێ) لە قەزای زاخۆ جێگیربوون و ئاڵای عیراقیان به‌رزكرده‌وه‌.

سوپای تورکیا هەوڵدەدات ئەو چیایانە کۆنتڕۆڵ بکاتەوە بەڵام گەریلاکانی پەکەکە رووبەڕوویان دەبنەوە.

رۆژی 15ی حوزه‌یرانی 2020، وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی بۆ سەر پێگەکانی پەکەکە لە باشووری کوردستان راگەیاند.

به‌پێی زانیارییه‌كان سوپای تورکیا بەقووڵایی 20 تا 40 کیلۆمەتر و سوپای ئێرانیش بە قووڵایی 10 کیلۆمەتر خاکی هەرێمی کوردستانیان بەزاندووە. ئێستاش ناوە ناوە پێکدادان لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان لەنێوان تورکیا و گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان PKK بەردەوامە.

هــ. ر


PM:05:50:01/07/2020




ئه‌م بابه‌ته 8888 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت