ته‌ندروستیی عیراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق رایگه‌یاند كه له 24 كاتژمێری رابردوودا 107 توشبوی كۆرۆنا گیانیانله‌ده‌ستداوه.
له ئاماری له 24 كاتژمێری رابردووی تایبه‌ت به كۆرۆنا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق رایگه‌یاند كه دوو هه‌زارو 415 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و 107 توشبوش گیانیانله‌ده‌ستداوه و هه‌زار و 507 توشبوی دیكه‌ش چاكبونه‌ته‌وه.
تائێستا له عیراق 51 هه‌زار و 524 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه 26 هه‌زار و 267 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه و 2 هه‌زار و 50ش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
PM:05:18:01/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 1840
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت