به‌ڤیدیۆ..به‌رپرسێكی باڵا بەسەر دەست و پێی پزیشکەکاندا کەوت و داوای لێبوردنی کرد


وێستگه‌ نیوزـ

سه‌رۆك شاره‌وانیی شارێكی ئیندۆنیسیا داوای لێبوردنی له‌ دانیشتوانی شاره‌كه‌ی كرد كه‌ ناتوانن رێگه‌ له‌ بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا بگرن.

تێری ریسماهیرینی، خانمە سه‌رۆك شاره‌وانیی شاری سواربیا-ی ئیندۆنسیا كه‌ له‌ پزیشكه‌كانی بیست ناتوانرێت رێگه‌ له‌ بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ شاره‌كه‌یاندا بگیرێت، خۆیدا به‌سه‌ر ده‌ست و پێی پزیشكه‌كان و پێی وتن "بمبورن" داواشی له‌ خه‌ڵكی شاره‌كه‌ی كرد لێی خۆشبن چونكه‌ نه‌یتوانیووه‌ رێگه‌ له‌ بڵابونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ بگرێت.

ئه‌وكاته‌ی كه‌ پزیشكه‌كان وتیان نه‌خۆشخانه‌كان پڕبوون له‌ توشبوانی كۆرۆنا و جێگه‌یان بۆ نه‌خۆشی دیكه‌ نه‌ماوه‌، به‌رپرسه‌ باڵاكه‌ی ئیندۆنیسیا چووه‌ به‌رده‌م ئه‌و مێزه‌ی دوو پزیشكه‌كه‌ی له‌پشته‌وه‌ دانیشتبوو، خۆیدا به‌ زه‌ویدا و ده‌ستی به‌ گریان كرد و داوای لێخۆشبوون و لێبووردنی كرد كه‌ وه‌ك كه‌ دۆخی شاره‌كه‌ی به‌و دۆخه‌ ناخۆشه‌ گه‌یشتووه‌.


PM:11:53:30/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 29124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت