میلیشیای نوجه‌با هه‌ڕه‌شه له كازمی ده‌كات
ئه‌كره‌م كه‌عبی
وێستگه نیوز ـ
ئه‌كره‌م كه‌عبی، ئه‌مینداری گشتی میلیشیای نوجه‌با، ره‌خنه‌ی له مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق گرت و رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی له داهاتوودا رووده‌دات مه‌ترسیدارتره.
ئه‌و ره‌خنانه‌ی كه‌عبی دوای ئه‌وه دێت، هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق 14 چه‌كداری حه‌شدیان به تۆمه‌تی داڕشتنی پلانی هێرشكردنه سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز ده‌ستگیركردوو و دواتر زۆربه‌یان ئازاد كران.
له رێی تویتێكه‌وه، كه‌عبی نووسیویه‌تی: "كاروباره‌كان و ره‌وشه‌كه به‌ره‌و مه‌ترسیداری هه‌نگاو ده‌نێت، داگیركه‌ر نایه‌وێت ده‌ربچێت، به‌كرێگیراوه‌كانی له هه‌وڵدان بۆ وه‌شاندنی ده‌ستی غه‌در و زیانگه‌یاندنیان به مقاوه‌مه".
كه‌عبی داواشیكردووه، ته‌واوی گرووپ و میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی په‌ره به توانایان بده‌ن و ریزه‌كانیان پته‌و بكه‌ن و خۆیان بۆ "داستانی گه‌وره" ئاماده بكه‌ن.
ئه‌م وتانه‌ی كه‌عبی دوای ئه‌وه دێن، دوێنێ ژماره‌یه‌ك چه‌كداری حزبوڵڵای عیراق وێنه‌ی مسته‌فا كازمیان سووتاند و هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌كردنه‌وه‌یان له كازمی كرد، به هۆی ئه‌و هێرشه‌ی ده‌زگای دژه تیرۆری عیراقی كردبوویه سه‌ر باره‌گایه‌كی هێزه‌كانیان.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئه‌بو عه‌لی عه‌سكه‌ری، یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی حزبوڵڵای عیراق له رێی تویته‌ره‌وه نووسیویه‌تی: "سكاڵا له دژی كازمی به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه و سه‌رجه‌م ده‌ستگیركراوه‌كانی حه‌شد ده‌بێت ئازاد بكرێن".
هــ. ر
PM:07:03:30/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 1492
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت