له هێرشێكدا فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای پاسداران برینداربوو
وێستگه نیوزـ
له ناوچه‌ی سیستان و بلوجستان رێكخراوێكی چه‌كدار بۆمبێكی به كاروانێكی سه‌ربازیی سوپای پاسدارانی ئێران‌دا ته‌قانده‌وه و به‌هۆیه‌وه فه‌رمانده‌ی ناوچه‌كه بریندار بوو.
فیدا حه‌سه‌ن ملكی، په‌رله‌مانتاری شاری زاهیدان له په‌رله‌مانی ئێران ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند، ناوچه‌ی كورین له سیستان و بلوجستان هێرشێكی كراوه‌ته‌سه‌ر كاروانێك ئۆتۆمبێلی سوپای پاسداران.
وتیشی هێرشه‌كه له‌لایه‌ن رێكخراوی جه‌یش ئه‌لعه‌دل ئه‌نجامدراوه و له كاتی تێپه‌ڕبوونی دوو ئۆتۆمبێلی سوپای پاسداران ئه‌نجامدراوه و بۆمبێكی چێنراو له سه‌ر رێگاكه ته‌قیوه‌ته‌وه و هیچ كه‌س گیانی له‌ده‌ستنه‌داوه.
به‌ڵام ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاشكرایكرد كه له هێرشه‌كه‌دا ته‌نها فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران له كورین بریندار بووه و ئه‌و هه‌واڵانه‌شی ره‌تكرده‌وه كه باسیان له‌وه كردوه ژماره‌یه‌ك پاسدار له‌لایه‌ن رێكخراوه هێرشبه‌ره‌كه‌وه ده‌ستگیر كرابن.
AM:11:37:30/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 1800
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت