له‌ عیراق وه‌فاتنامه‌ی مردوان به‌ كۆرۆنا ساخته‌ ده‌كرێت


وێستگه‌ نیوزـ

پارێزگاری نه‌جه‌ف داوای له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كرد سنورێك بۆ دیارده‌ی ساخته‌كردنی وه‌فاتنامه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ دابنێت كه‌ به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانله‌ده‌ست ده‌ده‌ن و له‌سه‌ری ده‌نوسن كه‌ هۆكاره‌كه‌ كۆرۆنا نییه‌.

لوئه‌ی یاسری، پارێزگاری نه‌جه‌ف رایگه‌یاند كه‌ له‌ چه‌ند پارێزگایه‌كی عیراق یاری به‌ وه‌فاتنامه‌ی مردوان به‌ كۆرۆناوه‌ ده‌كرێت و به‌ڵگه‌نامه‌كانیان ساخته‌ ده‌كرێت.

رونیشی كرده‌وه‌ كه‌ ساخته‌كارییه‌كه‌ به‌وجۆره‌یه‌ كه‌ ئه‌وانه‌ی به‌ كۆرۆنا ده‌مرن، له‌سه‌ر وه‌فاتنامه‌كانیان نانوسرێت كه‌ هۆكاری مردنه‌كه‌یان كۆرۆنا بووه‌ و له‌سه‌ری نانوسرێت كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ توشبوی ڤایرۆسه‌كه‌ بووه‌.

یاسری داوای له‌ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كرد، خودی شه‌خسیی خۆی بێته‌ سه‌رهێڵ و سنورێك بۆ ئه‌و ساخته‌كارییه‌ دابنێت.

له‌كۆی 47 هه‌زار و 151 توشبوی كۆرۆنا له‌ عیراق، تائێستا هه‌زار و 839 كه‌س مردون و 22 هه‌زار و 974یش چاكبونه‌ته‌وه‌.


AM:10:48:30/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 2576 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت