بۆنێك به بۆنی گه‌ردوون
وێستگه نیوزـ
كۆمپانیایه‌ك نوێترین به‌رهه‌می بۆنه‌كانی خۆی خسته بازاڕه‌وه كه بۆنی بۆشایی ئاسمان و گه‌ردوونی لێ دێت، دروستكردنی بۆنه‌كه چوار ساڵی خایاندوه و له مه‌شق و راهێنانی كه‌شتیوانه ئاسمانییه‌كاندا به‌كارده‌هێنرێت.
زانایه‌ك به‌ناوی ستیڤ پێرس، كه سه‌رۆكی كۆمپانیای ئۆمیگا ئینگریدینتس-ه، بۆنه‌كه‌ی به‌رهه‌مهێناوه و كۆمپانیاكه‌ی تایبه‌ته به به‌رهه‌مهێنانی بۆنی سرووشتی و به‌كارهێنانه‌وه‌ی بۆنه‌كان له خواردن و خواردنه‌وه‌دا، ئه‌و زانایه ده‌ڵێت كه توانیویانه "بۆنی گه‌ردوون بهێننه سه‌ر زه‌وی".
بیگی ویستۆن، خانمه كه‌شتیوانێكی ئاسمانییه و دوای به‌كارهێنانی بۆنه‌كه ئاشكرایكرد كه بۆنه‌كه ناخۆشه و وه‌ك دوكه‌ڵ وایه، زیاتر روونیشی كردوه‌ته‌وه كه بۆنه‌كه وه‌ك بۆنی باروود وایه له‌دوای ته‌قاندنی گولـله له ده‌مانچه‌یه‌ك، یان وه‌ك بۆنی پارچه گۆشتێكی سووتاو وایه یان بۆنی شه‌راب.
وتیشی كه به‌نیازن بۆنه‌كه بخنه بازاڕه‌وه تا ئه‌و خوێندكار و گه‌نجانه‌ی خه‌ون به بوون به كهشیوانی ئاسمانی و گهردوونهتهوه ده‌بینن، له‌ئێستاوه به‌كاری بهێنن و كه‌شی ئاسمان به‌لایانه‌وه نامۆ نه‌بێت.
مات ریچمۆند، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكار له كۆمپانیای ئۆمیگا ئینگریدینتس ده‌ڵێت "بۆنی گه‌ردوون" دوای ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئاسمانیی ناسا به‌رهه‌مهاتووه و ناسا ئه‌و بۆنه‌ی بۆ كه‌شتیوانه ئاسمانییه‌كان ده‌وێت تا پێش چوونه گه‌ردوون، له‌گه‌ڵ بۆنی بۆشایی ئاسمان و كه‌شی ده‌ره‌وه‌ی زه‌ویدا رابێن.
PM:11:02:29/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 3232
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت