یەکەمین بڕیاری وەزیری دارایی و ئابوری لەبارەی پرسی چاکسازی


وێستگەنیوز-
وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ رێنمایی دارایی ژمارە 12 و 13ی تایبەت بە خستنە بواری جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی لەلایەن ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە واژۆکرا.

ئەمڕۆ دووشەممە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان رێنماییەکانی تایبەت بە پڕۆسەی چاکسازی لە هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە، بەگوێرەی رێنماییەکەی وەزارەتی دارایی وەزارەتەکان و دەستەکان دەست دەکەن بە رێکخستنەوەی موچە و دەرماڵەی سەرجەم فەرمانبەران و لەو پرۆسەیەشدا یاسای خزمەتی شارستانی ژمارە 24ی ساڵی 1960 لە عێراق دەکرێتە پێوەری سەرەکی.

ئەوەش هاتوە، ئەو فەرمانبەرانەی دوای ساڵی 2003 دامەزراون بە گوێرەی یاسای ژمارە 22ی ساڵی 2008 لە عێراق راستکردنەوەی موچە و ناونیشانیان بۆ دەکرێت و ئەو فەرمانبەرانەشی خزمەتی فەرمانبەرایەتی، ئاوارەیی و پێشمەرگە یان کەرتی تایبەتیان بۆ کراوە، خزمەتەکەیان هەڵدەوەشێنرێتەوە و دوبارە راستکردنەوە بۆ موچەکانیان دەکرێت.


PM:08:39:29/06/2020
















ئه‌م بابه‌ته 6732 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت