تەندروستی هەرێم:لە 24 کاتژمێری رابردودا 232 توشبووی کۆرۆنا تۆمارکراوە


وێستگەنیوز-
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردودا 232 توشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە و 14 حاڵەتی مردنیش هەبووە، کۆی گشتی توشبووانی پەتاکەش لە هەرێم گەیشتە پێنج هەزار و 904 کەس.

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا  رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردودا 232 توشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە بەم شێوەیە بووە، هەولێر 85 توشبوو، سلێمانی 46 توشبوو، گەرمیان 59 توشبوو، راپەڕین 27 توشبوو، دهۆک 1 توشبوو و لە هەڵەبجەش 14 توشبووی کۆرۆنا تۆمارکراوە.

ئەوەش هاتوە، لەو ماوەیەدا 92 توشبوو چاکبوونەتەوە کەم بەشێوەیە بووە، هەولێر 63 کەس، گەرمیان 19 کەس، دهۆک 6 کەس و لە هەڵەبجەش 4 توشبوو چاکبوونەتەوە.

لەبارەی ئاماری گیان لەدەستدانیش ئەوە خراوەتەڕو، ئەمڕۆ 14 حاڵەتی گیان لەدەستدان هەبوە کەم بەمشێوەیە بوە، لە سلێمانی 11 کەس، هەولێر 1 کەس، راپەڕین 1 کەس و لە هەڵەبجەش کەسێکی دیکە بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

تائێستا لە هەرێمی كوردستان،  پێنج هەزار و 904 توشبووی کۆرۆنا تۆماركراون، لەو ژمارەیەش هەزار و 767 كەس چاكبونەتەوە و  200 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.


PM:08:15:29/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 4452 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت