كێ ده‌یه‌وێت با بێته خوازبێنم
وێستگه نیوزـ
كچێكی میسری خۆی له بۆ هاوسه‌رگیری نمایش كرد و له هه‌ژماری خۆیه‌وه ده‌ڵێت "كێ ده‌یه‌وێت با بێته خوازبێنیم".
كچه میسرییه‌كه ناوی مه‌ها ئوسامه-یه و ته‌مه‌نی 32 ساڵه، له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك گرته‌یه‌كی ڤدیۆیی بڵاوكرده‌وه و ده‌ستپێشخه‌ریی بۆ هاوسه‌رگیری كرد.
مه‌ها راشیگه‌یاندوه كه باش ده‌زانێت ئه‌م كاره‌ی، كارێكی سه‌خته، به‌ڵام باش بیریشی له بڕیاره‌كه‌ی كردوه‌ته‌وه و مه‌سه‌له‌كه‌ش جدییه و ده‌بێت ئه‌وانه‌ی دێنه خوازبێنیی جدی بن و ئه‌ویش به‌نیازی هاوسه‌رگیری بێت و له‌به‌ر ئه‌و دهستپێشخهرییهشی كه‌سی بهچاویچَكی دیكه ته‌ماشای نه‌كات.
ئه‌و كچه میسرییه باسی له‌وه‌شكردووه كه ده‌یتوانی وه‌ك كچانی تیك تۆك به‌شێوه‌یه‌كی نه‌شیاو خۆی نمایش بكات، به‌ڵام ئه‌م رێگه‌یه‌ی به راستتر زانیووه و جهختیكردوهتهوه كه ئه‌و كه‌سه‌ی دێته داوای ده‌بێت كه‌سێكی به‌ڕێز بێت.
AM:12:06:22/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 49312
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت