ته‌ندروستیی عیراق ئاماری رۆژانه‌ی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـ

وەزارەتی تەندروستیی عیراق رایگەیاند، لە سه‌رجه‌م پارێزگاكاندا به‌ هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ هەزار و 115 کەسی دیکە توشی کۆرۆنا بوون و 24 توشبوش گیانیان لەدەستداوە.
 
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد له‌ زۆربه‌ی شاره‌كانی عیراق هەزار و 115 کەسی دیکە توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و زۆرترین رێژه‌ش له‌ به‌غدا و واست و سلێمانی بووه‌ به‌جۆرێك له‌ به‌غدا 535 كه‌س و له‌ واست 107 كه‌س و له‌ سلێمانی 85 كه‌س توشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوون.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ 386 توشبوی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبونەتەوە و 24 کەسیش له‌ به‌غدا و سلێمانی و كه‌ركوك و كه‌ربه‌لا و واست و دیاله‌ و به‌سره‌ و زیقار و بابل گیانیان لەدەستداوە.

تائێستا لە عیراقدا 13 هەزار و 481 کەس توشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 5 هەزار و 572 کەسیان چاکبونەتەوە و 370 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.



PM:05:51:08/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 1900 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت