ژماره‌ی تووشبوانی كۆرۆنا له جیهاندا له حه‌وت ملیۆن كه‌س نزیك ده‌بێته‌وه
فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
تا دێت ژماره‌ی تووشبوان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهان روو له هه‌ڵكشان ده‌كات و پێشبینی ده‌كرێت ژماره‌ی تووشبوان بگاته حه‌وت ملیۆن كه‌س.
به‌پێی ئاژانس هه‌واڵه جیهانییه‌كان، تا ئێستا تۆماركردنی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له زیاد بووندایه، بۆیه پێشبینی ده‌كرێت ژماره‌كه بۆ حه‌وت ملیۆن تووشبوو به‌رز ببێته‌وه.
هه‌روه‌ك تا ئێستا 402 هه‌زار و 273 كه‌س تا ئێستا گیانیان له ده‌ستداوه، دوو ملیۆن و 413 هه‌زار و417 كه‌سیش له ڤایرۆسه‌كه چاك بوونه‌وه.
هاوكات له ئه‌مریكا ته‌نها دوێنێ 749 كه‌س به كۆرۆنا گیانیان له ده‌ستداوه، ژماره‌ی مردوانیش له ئه‌مریكا نزیك ده‌بێته‌وه له 110 هه‌زار كه‌س. نزیكه‌ی دوو ملیۆن كه‌سیش له‌و وڵاته تا ئێستا تووشی كۆرۆنا بوون.
له لایه‌كی دیكه‌وه، ئەدهەم ئیسماعیل، نوێنەری رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە عیراق، نیگەرانی خۆی بەرامبەر بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عیراق دەربڕی و رایگەیاند، گوێنەدان بە رێکارەکانی خۆپارێزی لەلایەن عیراقییەکانەوە وایکردووە بگەینە خاڵی پێش هەرەسهێنانی دۆخی تەندروستی لە وڵات‌دا.
نوێنەری رێکخراوی تەندروستی جیهانی پێشبینی کرد، بەهۆی گوێنەدان بە رێکارەکانی خۆپارێزی، ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسەكە بگاتە 100 هەزارکەس.
بەگوێرەی دوایین ئامار، ئێستا ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عیراق 11 هەزار کەسی تێپەڕاندووە و زیاتر لە 300 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
هه‌روه‌ك تا ئێستا هه‌زار و 182 كه‌س له هه‌رێمی كوردستان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، له‌و ژماره‌یه‌ك 448 كه‌سیان چاكبوونه‌ته‌وه و 20 كه‌سیش گیانیان له ده‌ستداوه.
هــ. ر
AM:09:59:07/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 1384
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت