مردن به كۆرۆنا له سلێمانی ههڵكشا
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، پێنج تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەستدا و ئەمڕۆ زۆرترین حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشییەکەش لە هەولێر تۆمار کرا.
لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتی تەندروستی هەرێم دەڵێت، "چوار تووشبووی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID19 گیانیان لە دەستدا کە پیاوێك و سێ ئافرەت، دانیشتووی ناو شاری سلێمانین دوای خەواندن و مانەوە لە نەخۆشخانە لە بەشی چاودێری چڕ و مانەوە لەسەر ئامێری هەناسەدانی دەستکرد گیانیان لەدەستدا".
هاوکات هەر ئەمڕۆ یەکشەممە کەسێکی تر بەهۆی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانی لە دەستدا.
شەوی رابردووش لە سنووری پارێزگای سلێمانی 66 حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا، کە 13 توشبوویان بەرکەتووی تووشبووانی پێشوون، ئەوانی دیکەش نیشانەی نەخۆشییەکەیان هەبووە.
هاوکات لە گەرمیان 20 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە دوو توشبوویان پزیشك و کارمەندی تەندروستین، لە دهۆکیش سێ توشبووی کۆرۆنا تۆمارکران، هەروەها لە ئیدارەی راپەڕین، چوار توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ دەستنیشانکراون.
هاوكات ههر ئهمڕۆ یهكشهممه 39 حاڵهتی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له ههولێر تۆمار كرا.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستی هەرێم، تا ئێستا هەزار و 221 کەس لە هەرێمدا تووشی ڤایرۆسەکە بوون و 24 هەڵگری ڤایرۆسەکەش گیانیان لەدەستداوە، 448 توشبووش چاکبوونەتەوە.
AM:09:52:07/06/2020
ئهم بابهته 30176
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت