عیراق.. دوو كارمه‌ندی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له ده‌ستدا
فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق گیان له ده‌ستدانی دوو كارمه‌ندی خۆی به‌هۆی تووشبوونیان به ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیان له ده‌ستدا.
وه‌زاره‌ته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: دوو كارمه‌ندیان به‌ناوه‌كانی عه‌بدولڕه‌حمان جاسم و سه‌لام شندی، كه یه‌كێكیان له به‌شی راهێنان و ئه‌وی تریان له به‌شی ئیداره‌و مالیه بووه، به‌هۆی تووشبوونیان به ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیان له ده‌ستدا.
له لایه‌كی دیكه‌وه، ئەدهەم ئیسماعیل، نوێنەری رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە عیراق، نیگەرانی خۆی بەرامبەر بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عیراق دەربڕی و رایگەیاند، گوێنەدان بە رێکارەکانی خۆپارێزی لەلایەن عیراقییەکانەوە وایکردووە بگەینە خاڵی پێش هەرەسهێنانی دۆخی تەندروستی لە وڵات‌دا.
نوێنەری رێکخراوی تەندروستی جیهانی پێشبینی کرد، بەهۆی گوێنەدان بە رێکارەکانی خۆپارێزی، ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسەكە بگاتە 100 هەزارکەس.
بەگوێرەی دوایین ئامار، ئێستا ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عیراق 11 هەزار کەسی تێپەڕاندووە و زیاتر لە 300 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
AM:09:21:07/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 1912
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت