له‌ شه‌ڕی نێوان زاواو خه‌زوردا كه‌سێك كوژرا

‌فۆتۆ: ئەرشیڤ

وێستگه‌ نیوز ـ
شەوی رابردوو لە ئەنجامی ناكۆكی و شەڕی نێوان زاواو خەزورێك لە ناحیەی دارەتوو، كەسێك كوژرا.


به‌پێی زانیارییه‌ی‌كان كاتژمێر نۆی شەوی رابردوو زاوا و خه‌زورێك لەناحیەی دارەتوو بەهۆی شەڕو ناكۆكیەوە، كەلەنزیك بینای بەڕێوه‌بەرایەتی ناحیەكەدابوون، خەزور بە چەك پەلاماری زاواكەی داوەو برینداریكردوە.

وه‌ك له‌ زانیارییه‌كاندا هاتووه‌، ئۆتۆمبێلێك كەبەلای شوێنی رووداوه‌كه‌دا تێپەڕیوە و لەگەڵ خێزانەكەیدا لەمیوانی گەڕاونەتەوە، گولـلەیەك بەر یەكێك لەسەر نشینەكانی كەوتووە و گیانی لەدەستداوە، هێشتا كه‌سی ته‌قه‌كه‌ریش ده‌ستگیر نه‌كراوه‌.


AM:08:50:07/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 6088 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو