تەندروستی هەرێم تۆمارکردنی 20 توشبووی نوێی کۆرۆنای راگەیاند
وێستگەنیوز-
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە 20 توشبووی دیکەی کۆرۆنا لە ئیدارەی گەرمیان تۆمارکران و لەناو توشبووەکانیشدا دوو توشبووی پزیشک و کارمەند بونیان هەیە.
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، 20 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری گەرمیان دەستنیشانکران.
ئەوەش هاتوە، توشبوەکان پێکهاتون لە 10 پیاو و دوو ئافرەت و دوو کوڕی گەنج و شەش منداڵ، دوو لە تووشبووەکان پزیشك و کارمەندی تەندروستین و بەرکەوتووی تووشبووانن و تووشبووەکانی دیکەش بەرکەوتووی ئەو دوو تووشبووەن کە لە شاری بەغداد گەڕابوونەوە و داوەت و میوانداری جەژنیان کردووە.
وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەشکردوە، یەك تووشبوو دانیشتووی سەرچنار لە شاری سلێمانیە و تووشبووەکانی دیکە دانیشتووی گەڕەکەکانی شەھیدان، قەندیل، بنگرد، فەرمانبەران و کەمپی تازەدێن لە قەزای کەلار.
PM:09:16:06/06/2020
ئهم بابهته 3480
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت