دوایین ئاماری تووشبووانی كۆرۆنا لەدهۆك ئاشكرابوو

‌فەرهاد ئەتروشی

وێستگە نیوز-
تائێستا لەسنووری پارێزگای دهۆك 60 هاوڵاتی بەهۆی داوەتكردنەوە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و بەرپرسانی ئەو شارەش داوا لەخەڵك دەكەن هاوكارییان بن و قەرەباڵغی دروست نەكەن.

فەرهاد ئەتروشی، پارێزگاری دهۆك لە شارۆچكەی فایدەی سەر بە قەزای سێمێل لە پارێزگای دهۆك، نەخۆشخانەیەكی تایبەت بە تووشبووانی كۆرۆنای كردەوە و رایگەیاند، نەخۆشخانەكە لە ماوەی 33 رۆژدا تەواوبووە و جێگەی دڵخۆشییە و تائێستاش بەهۆی داوەتكردنەوە 60 كەس تووشی ڤایرۆسەكە بوون. 
 
ناوبراو روونیكردەوە، رەنگە هەندێك كەس بە قاچاخ هاتبێتنە نێو دهۆك و تووشی كۆرۆنا بووبن و هاتبنە نێو خێزانەكەنیان و دواتر موناقەشەیان لەگەڵ ئەوان كردبێت كە ئەوان تووشی كۆرۆنا نەبوون، بۆیە داوا لە هاوڵاتیان دەكەن بۆ ئەوەی زیاتر ئەو ڤایرۆسە بڵاونەبێتەوە هاوكاریان بن.
 
پارێزگاری دهۆك دەستخۆشی لە هاونیشتمانیان و هێزە ئەمنییەكان و تیمەكانی تەندروستی دەكات كە تاوەكو ئێستا هاوكاربوونە لە جێبەجێكردنی رێنماییەكان. 
 
بەپێی دوایین ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان، تائێستا 97 تووشبووی كۆرۆنا لە پارێزگای دهۆك تۆماركراون، لەو ژمارەیە 26 كەس چاكبوونەتەوە. ئێستا 71 نەخۆش ڤایرۆسەكە لە جەستەیاندا چالاكە.


PM:08:28:06/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 1876 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو