حکومەتی هەرێم لەبارەی ئاساییبوونەوەی دەوامی فەرمانبەران رونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە


وێستگەنیوز-
وتەبێژی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، سبەی یەکشەممە دەوامی فەرمانبەران بە رەچاوکردنی رێنماییەکان خۆپارێزییەکان دەستپێدەکاتەوە و دەستە و وەزارەتەکانیش پابەندکراون بە دەوامکردنی 30%ی فەرمانبەران بەشێوەی تەناوب.

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە، رۆژی یەكشەممە 7ی حوزەیرانی 2020، دەوامی فەرمی لە دامودەزگا‌كانی هەرێمی كوردستان بە میكانیزمی پابەندبوون بە رێنماییە تەندروستییەكانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەستپێدەكاتەوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، وەزارەت، دەستە و فەرمانگە نەبەستراوەكانی سەر بە وەزارەت پابەند دەبن بە دەوام پێكردنی تەنها ڕێژەی 30% فەرمانبەران وبەشێوەی تەناوب، لە دەستە و وەزارەتە خزمەتگوزارییەكانیش رێوشوێنی تەندروستی بۆ چۆنییەتی مامەڵە لەگەڵ هاووڵاتییان و سەرلێدەران دەگیرێتەبەر كە بە بێ بەریەككەوتن و رۆتین مامەڵەكانیان جێبەجێ دەكرێت.

وتەبێژی حكومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەکردووە، داوا لە هاووڵاتییان و فەرمانبەران دەكەن بۆ پاراستنی خۆیان و خێزانەكانیان پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان بن.


PM:08:18:06/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 3468 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو