پەرلەمانتارێك: هیوادارین هەرێم بەنرخی نەوت نەخەڵەتێت و لەگەڵ بەغداد رێكبكەوێت

‌د.رێبوار كەریم مەحمود

وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال

پەرلەمانتارێكی كورد لەپەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، لەم هەفتەیەدا شاندی هەرێمی كوردستان بۆ گفتوگۆ لەگەڵ حكومەتی عێراق سەردانی بەغداد دەكەن، بەڵام هیوادارم هەرێم بەبەرزبوونەوەی نرخی نەوت نەخەڵەتێت و لەگەڵ بەغداد رێكبكەوێت.

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق متمانەی بەخشییە حەوت وەزارەتی دیكەی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و بەو شێوەیەش پێكهاتەی كابینەكەی كازمی تەواو بوو، بڕیارە ئەم هەفتەیەش شاندی كوردستان سەردانی بەغداد بكاتەوە.

د.رێبوار كەریم مەحمود، پەرلەمانتاری كورد لەپەرلەمانی عێراق بەوێستگە نیوزی راگەیاند، بڕیارە ئەم هەفتەیە وەفدی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغداد بكەنەوە و گفتوگۆ دەكەن بۆ گەیشتن بەڕێككەوتنی كۆتایی، چونكە رێككەوتنێكی سەرەتایی كراوە و هیوادارم بەبەرزبوونەوەی وردە وردەی نرخی نەوت نەخەڵەتێت و پەشیمان نەبێتەوە لەو رێككەوتنەی بەغداد، چونكە هەرێمی كوردستان بەو بەرزبوونەوەیەی نرخی نەوتیش هێشتا زیان دەكات، بەڵام رێككەوتن لەگەڵ بەغداد مەسەلەیەكی ستراتیژییە.  

ناوبراو روونیكردەوە، لەڕۆژی 19ی مانگی رابردوو حكومەتی عێراق 30 رۆژی بۆ رێككەوتن داناوە و هەرێم وتویەتی رازییە، بۆیە رۆژی 30ی حوزەیران دوا وادەیە و مەگەر لەبەر كەرەنیتن و ئەوانە چەند رۆژێك زیاد بكرێت، بۆیە گرنگە رێككەوتن بكەن.


PM:05:56:06/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 2180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو