سێ مانگه چاوه‌ڕێی خاوه‌نه مردووه‌كه‌ی ده‌كات
ڕه‌وا مه‌حمود- وێستگه نیوز
سه‌گێك له‌به‌رده‌م ده‌رگای نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری ووهان چاوه‌ڕێی هاتنه ده‌ره‌وه‌ی خاوه‌نه به‌ته‌مه‌نه‌كه‌ی ده‌كات كه له سه‌ره‌تای مانگی شوباته‌وه به‌هۆی تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یه‌نرایه ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه.
میدیاكانی چین به گرنگی و خه‌مباریه‌وه په‌یتا په‌یتا هه‌واڵی ئه‌و سه‌گه بڵاوده‌كه‌نه‌وه كه له سه‌ره‌تای مانگی شوباته‌وه تاوه‌كو ئه‌مڕۆ له‌و نه‌خۆشخانه‌یه ماوه‌ته‌وه كه خاوه‌نه‌كه‌ی به‌هۆی توشبوونی ڤایرۆسی كۆرۆناوه بۆی ڕۆیشتووه، به‌ڵام ئه‌م سه‌گه به‌سته‌زمانه نازانێت كه خاوه‌نه‌كه‌ی پاش تێپه‌ڕبوونی ته‌نها 5 ڕۆژ له مانه‌وه‌ی له‌و خه‌سته‌خانه‌یه گیانیله‌ده‌ستداوه.
كارگوزارێكی نه‌خۆشخانه‌كه ئه‌م چیرۆكه‌ی بۆ میدیاكانی چین ئاشكراكرد و ووتی كه سه‌گه ته‌مه‌ن 7 ساڵانه‌كه سه‌ره‌ڕای چاوه‌ڕوانكردنی خاوه‌نه مردووه‌كه‌ی، ئێستا خێزانێكی نوێی دۆزیوه‌ته‌وه، به‌وپێیه‌ی سه‌رجه‌م ستاف و كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كه به‌رده‌وام خواردنی پێده‌ده‌ن و خۆشه‌ویستی بۆ ده‌رده‌بڕن.
PM:03:59:06/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 4532
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت