پۆلیسیش دەستیانداوەتە تاڵانی

‌خۆپیشاندانەکانی ئەمریکا بەهۆی کوژرانی جۆرج فلۆیدەوە بەردەوامە



وێستگە نیوز- ڕەوا مەحمود

بەپێی دوایین وێنە و زانیارییەکانی ناو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی فەیسبوک و تۆڕەکانی دیکە، لە ئێستادا و لەسەر و بەندی خۆپیشاندانەکانی ئەمریکا کۆمەڵێک لە پۆلیسەکانی ئەو وڵاتە هەلیان قۆستوەتەوە بۆ تاڵانکردنی کەلوپەلی ناو دوکان و مارکێتەکان.

خۆپیشاندانەکانی ئەمریکا بەهۆی کوژرانی جۆرج فلۆیدەوە بەردەوامە. یەکێک لە دزێوترین دیاردەکانی نێو خۆپیشاندانەکانیش بریتی بوو لە دیاردەی تاڵانکردنی دوکانەکان. بەو هۆیەشەوە زۆرێک لە خاوەن دوکان و بازاڕەکان لەپێناو پاراستنی کەلوپەلی نێو دوکانەکانیان چەکیان هەڵگرتووە.

دۆناڵد ترەمپیش دیاردەی دزی و تاڵانکاری لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە بە پاڵنەری سەرەکی بەردەوامبوونی خۆپیشاندانەکان وەسفکرد.

بەڵام وادیارە لەئێستادا ئەو دیاردەیە بوەتە پیشەی هەندێک لە ئەفسەرەکانی پۆلیس کە دەنگدانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا هێناوە.


PM:03:47:06/06/2020




ئه‌م بابه‌ته 3644 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت