راگه‌یاندنكارێكی عیراقی به‌هۆی كۆرۆناوه گیانی له ده‌ستدا
ئه‌حمه‌د نه‌سیم.. ئەو راگەیاندنكارەی ئەمڕۆ بەھۆی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا
وێستگه نیوز ـ
بۆ یه‌كه‌مجار له عیراق، مردنی راگه‌یاندنكارێك به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا.
ئه‌حمه‌د نه‌سیم، ئه‌ندازیاری ده‌نگ بوو له كه‌ناڵی "عه‌هد"ی عیراقی كاری ده‌كرد، دوای ئه‌وه‌ی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو، گوازرایه‌وه نه‌خۆشخانه و خرایه ژێر چاودێری، به‌ڵام به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندروستی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6ی حوزه‌یرانی 2020، گیانی له‌ده‌ستدا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، تا ئێستا زیاتر له 20 كارمه‌ند و راگه‌یاندنكاری كه‌ناڵه‌كه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، كه له به‌رپرسی شۆفێرانی كه‌ناڵه‌كه‌وه گرتوویانه.
به‌پێی دواین ئاماره‌كان له عیراق، نۆ هه‌زار و 846 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون، نزیكه‌ی چوار هه‌زار و 573 تووشبوو چاره‌سه‌ركراون و 285 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
PM:02:43:06/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 14400
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت