راپەڕین.. ژنێک بە فیشەک خۆی کوشت
وێستگه نیوز ـ
پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ته‌رمی ئافره‌تێك گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه، به چه‌كی جۆری كڵاشینكۆف خۆی كوشتووه.
پۆلیسی راپه‌ڕین له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "کاتژمێر 10:00ی بەیانی ئەمڕۆ تەرمی ئافرەتێک بەناوی (بـ . م . و) لەدایک بووی ساڵی 2003 پیشەی ژنی ماڵ، دانیشتوی گوندی (دوبێ) سەر بە ناحیەی هەڵشۆ ـ قەزای پشدەر (قەڵادزێ) گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی کە بە چەکی جۆری کڵاشینکۆف خۆی کوشتووە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: دوای توێکاری لاشەکەی دەرکەوت شوێنەواری یه‌ك فیشەک بەسەر جەستەیەوە هەیە و دەستیش گیراوە بەسەر چەکی بەکارهاتوو، پاش توێکاری بۆ لاشەکەی رادەستی کەسوکاری کرایەوە، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە رێکخراوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.
هــ. ر
AM:10:51:06/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 1292
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت