به‌ فه‌رمی جۆ بایدن بووه‌ كاندیدی دیموكراته‌كانی ئه‌مریكا


وێستگه‌ نیوزـ

جۆ بایدن، جێگری پێشووی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ ناوخۆییه‌كانی حزبه‌كه‌ی به‌ فه‌رمی بووه‌ كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا و ئێستا بایدن كه‌وتوه‌ته‌ ركابه‌رییه‌كی توند له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ.

له‌دوای سه‌ركه‌وتنی، بایدن وتی "شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌ بوو بۆ من له‌ناو كارامه‌ترین كاندیدانی حزبی دیموكرات ببمه‌ كاندیدی حزبه‌كه‌ و ئه‌مساڵ وه‌ك حزبێكی یه‌كگرتوو هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجام ده‌ده‌ین".

وتیشی"ئه‌م ماوه‌یه‌ زۆر هه‌ستیاره‌ بۆ ئه‌مریكا و سیاسه‌ته‌ سه‌یر و توڕه‌كانی تره‌مپیش چاره‌سه‌ر نین، وڵات پێویستی به‌ سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ كه‌ یه‌كمان بخات و كۆمان بكاته‌وه‌".

بایدن ته‌مه‌نی 77 ساڵه‌ و 36 ساڵ له‌ ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا كاری كردووه‌ و دواتر له‌ سه‌رده‌می باراك ئۆبامادا بووه‌ جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا و ئێستاش كاندیدی دیموكراته‌كانه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته‌ كه‌ بڕیاره‌ مانگی نۆڤه‌مبه‌ری ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت.


AM:10:46:06/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 2084 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت