جیهان..به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ژماره‌ی توشبون به كۆرۆنا كه‌م ده‌بێته‌وه
وێستگه نیوزـ
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ته‌نها 101 هه‌زار كه‌س له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی جیهان توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئه‌مه‌ش له‌چاو دوێنێ هه‌ینیدا كه‌مبونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوه بۆ ژماره‌ی توشبوانی نوێ به ڤایرۆسه‌كه.
زانكۆی هۆپكینزی ئه‌مریكا ئاشكرایكرد كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 101 هه‌زار و 100 كه‌س له‌سه‌ر ئاستی جیهان توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون له‌كاتێكدا دوێنێ هه‌ینی توشبوانی نوێی كۆرۆنا 127 هه‌زار و 100 كه‌س بووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی زانكۆی ناوبراو تائێستا له جیهاندا شه‌ش ملیۆن و 740 هه‌زار و 361 كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش 394 هه‌زار و 984 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 748 هه‌زارو 576 توشبوی دیكه‌ش چاكبونه‌ته‌وه.
له ژماره‌ی توشبواندا ئه‌مریكا به پله‌ی یه‌كه‌می وڵاتانی جیهان دێت كه 897 هه‌زار و 800 كه‌سی تێدا تۆمار كراوه و دواتر به‌رازیل دێت كه 614 هه‌زار و 900 توشبوی به ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌یه.
AM:10:28:06/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 2592
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت