تووشبوێكی كۆرۆنا له هه‌ولێر گیانی له ده‌ستدا
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گیان له ده‌ستدانی تووشبوێكی كۆرۆنای راگه‌یاند، كه هاوڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن 50 ساڵه.
وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاندووە: تووشبووێکی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID19 پیاو تەمەن 50 ساڵ دانیشتووی کامەرانی سیتی لە شاری ھەولێر، دوای خەواندن لە نەخۆشخانە و مانەوەی لەسەر ئامێری ھەناسەدانی دەستکرد لە بەشی چاودێری چڕ گیانی لەدەستدا.
به تۆماركردنی ئه‌م حاڵه‌ته نوێیه‌ش، ژماره‌ی گیان لە دەستدان به كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته 19 كه‌س، ژماره‌ی تووشبووانیش هه‌زار و 89 كه‌سه و ئه‌وانه‌ی چاره‌سه‌ریش كراون و چاكبوونه‌ته‌وه، ژماره‌یان 448 كه‌سه.
AM:09:32:06/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 2344
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت