18 توشبوی دیكه‌ی كۆرۆنا له‌ توركیا گیانیان له‌ده‌ستدا


وێستگه‌ نیوز

18 تووشبووی كۆرۆنا لە باكوری كوردستان و توركیا گیانیان لەدەستدا و سەدانی دیكەش تووشی پەتاكە بوون.

ئێوارەی ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی توركیا رایگەیاند لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 18 تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە.

ئەوەشی خستەڕوو كە 930 كەسی دیكەش تووشی كۆرۆنا بوون.

بە پێی زانیارییەكان ژمارەی حاڵەتەكانی تووشبوون بە كۆرۆنا لە چەند پارێزگایەكی باكوری كوردستان زیادیكردووە، لە نێویشیاندا ئامەد و وان و دیلۆك.


PM:08:00:05/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 3212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو