باره‌گایه‌كی سه‌ربازیی موقته‌دا سه‌در كرایه كه‌ره‌نتینه‌ی توشبوان به كۆرۆنا
وێستگه نیوزـ
گروپی چه‌كداری سه‌ریا سه‌لام كه سه‌ربه موقته‌دا سه‌دری رابه‌ری ره‌وتی سه‌دره، گه‌وره‌ترین باره‌گای خۆی راده‌ستی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كرد تا بكرێته شوێنی چاره‌سه‌ركردن به توشبوانی كۆرۆنا.
فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستیی ره‌سافه له شاری به‌غدا به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركرد و رایگه‌یاند كه گه‌وره‌ترین باره‌گای سه‌ربازیی "یاریده‌ده‌رێتیی جیهاد"یان له هێزه‌كانی سه‌ریا سه‌لام وه‌رگرتووه و ئه‌وانیش وه‌ك كه‌ره‌نتینه بۆ چاره‌سه‌ركردنی توشبوان به كۆرۆنا به‌كاری ده‌هێنن.
راده‌ستكردنه‌وه‌ی باره‌گا سه‌ربازی و چه‌كدارییه‌كه به فه‌رمانی موقته‌دا سه‌در، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در بووه و فه‌رمانه‌كه‌ش ئه‌بو یاسر ناوێك ده‌ریكردوه كه میدیاكانی عیراق ده‌ڵێن یاریده‌ری كاروباری جیهادیی سه‌دره.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق رایگه‌یاند كه له سه‌رتاسه‌ری پارێزگاكانی عیراقدا هه‌زار و شه‌ش كه‌سی دیكه توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و كۆی گشتیی توشبوانیش له 10 هه‌زار كه‌س نزیك ده‌بێته‌وه.
PM:05:29:05/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 1868
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت