شاره‌زوور..شۆفێری ده‌ڕاسه‌یه‌ك كه‌وته ژێر جه‌نجه‌ڕه‌كه‌یه‌وه و گیانی له‌ده‌ستدا
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی سلێمانی رایگه‌یاند كه له قه‌زای شاره‌زوور شۆفێرێك له‌كاتی دروێنه‌دا گیانی له‌ده‌ستداوه.
راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی سلێمانی ئاشكرایكرد له قه‌زای شاره‌زوورو له‌كاتی دروێنه‌دا، شوفیِرێكی ده‌راسه به‌ربووه‌ته‌وه بۆ به‌رده‌م ده‌راسه‌كه‌ی و كه‌وتوه‌ته ناو جه‌نجه‌ڕی ده‌راسه‌كه‌وه‌و به‌و هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئاشكراشیكردوه كه شۆفێره‌كه ناوی (ع.م) و ئه‌مرۆ هه‌ینی 5ی حوزه‌یرانی 2020، له‌كاتی دروێنه‌دا به‌ربوه‌ته‌وه‌و گیانی له‌ده‌ستداوه‌و ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كراوه
PM:04:40:05/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 2856
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت