سلێمانی.. دوو توشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا


وێستگەنیوز-

جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی دوو توشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە لەنەخۆشخانەی شەهید تاهیر عەلی والی بەگ گیانیان لەدەستدا، دوای ئەوەی ماوەی چەند رۆژێک بوو خرابونە ژێرچاودێری پزیشکییەوە و دۆخی تەندروستیان ناجێگیر بوو.

د. هێرش سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە وێستگەنیوز-ی راگەیاند، ئەو دوو توشبووەی ئەمڕۆ گیانیان لەدەستداوە ماوەی چەند رۆژێکە لەنەخۆشخانەی شەهید تاهیر عەلی والی بەگ خراونەتە ژێرچاودێری پزیشکییەوە، چونکە تەندروستیان ناجێگیر بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەوەی لەدەسەڵاتی پزیشک و کارمەندانی تەندروستیدا بووبێت بۆ ئەو دوو توشبوو ئەنجامدرا، بەڵام بەرەبەیانی ئەمڕۆ دۆخی تەندروستیان تێکچو و بەداخەوە دواتر گیانیان لەدەستدا".

جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئەوەشی خستەڕو، تەمەنی هەردو توشبوەکە 64 ساڵ بوە.

ماوەی چەند رۆژێکە ژمارەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان زیادیکردووە و بەرپرسانی تەندروستیش خۆپارێزی تاک، پاک و خاوێنی و دورکەوتنەوە لە قەرەباڵغی بە سێ سەرەکیترین هۆکاری دوربوون لەو پەتایە ناودەبەن.


AM:11:59:05/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 3976 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت