جوان ئیحسان: پێویستە هەرێم پەیوەندییەکانی لەگەڵ بەغدا بەدامەزراوەیی بکات
وێستگەنیوز-
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی عیراق رایگەیاند، لەپێناوی پاراستن و گەرەنتیکردنی بژێوی خەڵک و بەجێهێنانی ئەرکی حکومەت کە دابینکردنی موچەی فەرمانبەرانە، پێویست دەکات هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عێراق "نەرمی بنوێنێت" و پەیوەندییەکانیشی لەگەڵ بەغدا بەدامەزراوەیی بکات.
جوان ئیحسان، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی عیراق بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندوە، کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا كێشه‌یه‌كی یاساییە، "ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه یاسای بودجە هی 2019 ئیتر كۆتایی پێ هاتووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یاسای بودجە بۆ یه‌ك ساڵه، واته له 1/1 وه ده‌ست پێده‌كات تا كۆتایی مانگی 12، وه به‌حكومی ئه‌و بارودۆخانه‌ی كه له عێراقدا ڕوویدا له خۆپیشاندانه‌كانی 1/10 /2019 وه ده‌ستی پێكرد، بوە مایه‌ی ئه‌وه‌ی یاسایەکی بۆ 2020 نه‌یه‌ته ناو په‌رله‌مانه‌وه، ئیتر سیسته‌می بودجە یه‌ك له‌سه‌ر دوانزه به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌مه وایكرد كه ئه‌م بۆشایییه یاسایییه دروست ببێت."
لەبارەی رێککەوتنی نێوان هەرێم و ناوەندیش کە دەوترێت هەرێم سازشی کردوە، ئەوەی خستوەتەڕو،" ئه‌گه‌ر بڵێین به‌مانای سازش نییه، با دروستر بڵێین نه‌رمی نواندن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم له‌ژێر فشارێكی زۆر زۆر دایه، فشاری ئه‌وه‌ی كه قه‌رزێكی زۆری كردووه له لایه‌كه‌وه، وه‌كو سه‌رپه‌رشتیاری خه‌ڵك ده‌بێت دانوستان بكات له‌سه‌ر قوتی خه‌ڵك و سه‌ركه‌وتوو بێت تێیدا ، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌شی كردبێت له ئیداره ئه‌مڕۆ ده‌بێت هه‌وڵ بدات به حیكمه‌ت له ئیداره‌دانی دانوستانه‌كاندا هه‌م كه‌موكوڕییه‌كانی له ئیداره‌دا چاك بكاته‌وه ، هه‌م به‌رامبه‌ر قوتی خه‌ڵكیش به‌رپرسیاره ".
لەبارەی پەیوەندی کورد و هێزە سیاسییەکانی دیکەی عێراق، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی دەڵێت، " یه‌كێك له كێشه‌كان ئه‌وه‌یه كه حكومه‌تی هه‌رێم ده‌بێت میكانیزمی دانوستان كردنی له‌گه‌ڵ ئه‌م هێزه سیاسیانه‌ی ناو عێراق و ته‌نانه‌ت حكومه‌تی ئێستای عێراقیش بگۆڕێت، له‌لایه‌كی دیكه كۆمه‌ڵێك یاسا ده‌بێت دابڕێژرێت له‌سه‌رو هه‌موویانه‌وه یاسای نه‌وت و غاز كه یه‌كێكه له‌و قانوونانه‌ی زۆر زۆر گرنگه، ئێمه له‌دوا كۆبوونه‌وه‌شمان له‌گه‌ڵ شاندی حكومه‌تی هه‌رێمدا كه له هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵدا كردن له بینای ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مه‌مان پێڕاگه‌یاندن یه‌كێك له هه‌ره كێشه گه‌وره‌كان كه چاره‌سه‌ر ببێت به یاسای نه‌وت و غاز چاره‌سه‌ر ده‌بێت".
AM:11:20:05/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 1592
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت