ئاگادارییەكی گرنگ لەوەزارەتی كارەباوە بۆ هاوڵاتیان


وێستگە نیوز-

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، هەر هاوبەشێك تا 15/6/2020 قەرزی كارەباكانیان بدەن لە 15%ی لێخۆشبوونیان بۆ دەكرێت. 

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە، ئاماژە بە كۆبونەوەی دوێنێ چوارشەممە 3/6/2020 ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، گشت هاوبەشانی كارەبا (ماڵان، پیشەسازیی، بازرگان، كشتوكاڵی) ئاگادار دەكەینەوەی كە تا رۆژی (15/6/2020) قەرزی كارەباكانیان بدەن، 15% لێخۆش بوونیان بۆ دەكرێت.

وەزارەتی كارەبا وتویەتی، گشت هاوبەشانی كارەبا دەتوانن سوود لەم هەلە وەربگرن و لە بەرواری 6/6/2020 سەردانی بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەكانی كارەبا بكەن و قەرزەكانیان بدەن.


PM:09:55:04/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 3756 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو