كۆی گشتی تووشبووانی كۆرۆنا لەعێراق ئاشكرابوو


وێستگە نیوز-
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی عێراق رایگەیاند، 672 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەكەیدا رایگەیاندووە، لە 24 كاتژمێری رابردوو 672 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق تۆماركراوە و 66 كەسیش چاكبووەتەوە، 15 كەسیش گیانیان لە دەستداوە و كۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە 8840 كەس.

بەیاننامەكە ئاماژەی بەوەكردووە، لە كۆی گشتی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە 4338 كەس چاكبوونەتەوە و 271 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.


PM:06:12:04/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 1648 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو