تەندروستی جیهانی هۆشداری زیاتر دەدات لەمەترسی كۆرۆنا لەكوردستان


وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال

رێكخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری دەداتە هاوڵاتیانی كوردستان بەگشتی و پارێزگای سلێمانی بەتایبەتی بۆ هەڵكشانی ئامارەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و دەڵێت، مەترسییەكە جددییە.

د.نەجمەدین حەسەن، بەڕێوەبەری لقی سلێمانی رێكخراوی تەندروستی سلێمانی WHO بەوێستگە نیوزی راگەیاند، دۆخی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەپارێزگای سلێمانی باش نییە و كەیسەكان زیادیان كردووە هۆكارەكەشی بۆ هاتنی خەڵكانی و شارەكانی ناوەڕاست و باشوری عێراق و پاشان تێكەڵبوونی خەڵك دەگەڕێتەوە.

ناوبراو روونیكردەوە، كەیسەكانی ئەمدواییە خۆیان بۆ پشكنین رۆیشتوون و نیشانەیان هەیە پێشتر  15%ی نیشانەیان هەبوو، بەڵام ئێستا 30% زیاتر نیشانەیان هەیە، لەبەرئەوە بۆ داهاتوو كەیسەكان زیاتر دەبن. 

د.نەجمەدین وتی "ئێستا كێشەی گەورە ئەوەیە خەڵك متمانەیان بەئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی نەماوە، بۆیە دەبێت متمانە زیاتر بكەینەوە و ژیانیش بەردەوام بێت و خۆپارێزیش بكرێت".

بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان زیاتر لە 900 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و لەوەش زیاتر لە 500 كەس لەپارێزگای سلێمانین.


PM:05:42:04/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 2880 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو