سێ کوڕ‌و باوکێک درانە بەر ده‌ستڕێژی گوللە
وێستگه نیوز ـ
له گوندێكی سه‌ر به ناحییه‌ی جه‌ولا، باوكێك و سێ كوڕ درانه به‌ر ده‌ستڕێژی گوللـه‌و سێ كوڕه‌كه و باوكه‌كه‌ش گیانیان له ده‌ستدا.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز، لە گوندی ئیسڵاح كه ده‌كه‌وێته نێوان ناحیه‌ی جه‌له‌ولاو ناحیه‌ی كوڵه‌جۆ، سێ کوڕ و باوکێک كه‌له سه‌ر زه‌ویه كشتوكاڵییه‌كانیان بوون بۆ ئاودێری و كاری كشتوكاڵی، له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه درانە بەر ده‌ستڕێژی گوللـه.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان كه‌له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتوون، سێ کورەکە گیانیانیان لەدەستداوه و باوکەکەش باری ته‌ندروستی نا جێگیر بوو، به‌ڵام كه‌مێك پێش ئێستا ئه‌ویش گیانی له ده‌ستدا.
گوندی ئیسڵاح، ده‌كه‌وێته نێوان ناحیه‌ی جه‌له‌ولاو ناحیه‌ی كوڵه‌جۆوه و له رووی ئیدارییه‌وه سه‌ر به جه‌له‌ولایه، كوڕ و باوكه‌كانیش له پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب بوون.
هــ. ر
PM:12:55:04/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 25424
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت