فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی سوریا گروپێكی چه‌كداری سه‌ر به‌ توركیایان كرده‌ ئامانج

‌فۆتۆ: ئەرشیڤ

وێستگه‌ نیوز ـ
فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی سوریا چەند بارەگایەکی گرووپێکی چەکداریی سەر بە تورکیا، بۆردومان دەکەن.


میدیا جیهانییه‌كان بڵاویان كرده‌وه‌، چەکدارانی گرووپی پارتی ئیسلامی تورکستانی، کە لقی پارتی ئیسلامی ئۆیگوری چینە لە سوریا، لە شارۆچکەکانی عەنکاوی، سەرمانییە و زیزۆن لە دەشتی باکووری شاری حەما، ئامادەکارییان بۆ هێرشکردنە سەر چەند بارەگایەکی سوپای رژێمی سوریا، کردووە.

هه‌روه‌ك هاتووه‌: درەنگانی شەوی چوارشەممە 3ی حوزه‌یرانی 2020، فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی سووریا دوای دیاریکردنی شوێنی ئەو چەکدارانە لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی رووسیاوە، چەند بارەگایەکی ئەو حزبەیان بۆردومان کردووە.

به‌ڵام هێشتا زیانه‌كان ئاشكرا نه‌كراون كه‌ به‌هۆی ئه‌و بۆردومانه‌وه‌ گروپه‌كه‌ به‌ریكه‌وتووه‌.

حزبی ئیسلامیی ئۆیگوری، حزبێکی توندڕەوی تورکمانەکانی هەرێمی ئۆیگورە لە چین و بۆ بەرژەوەندیی تورکیا، بەشداریی شەڕی ناوخۆیی سووریا دەکەن.

هــ. ر


AM:10:05:04/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 1640 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت