شاسوار عه‌بدولواحید: خۆشحاڵم به‌وه‌ی له بری میله‌تێك من زیندانی بكه‌ن
شاسوار عه‌بدولواحید
وێستگه نیوز ـ
شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ رایگه‌یاند، خۆشحاڵه به‌وه‌ی له بری ئه‌وه‌ی میله‌تێك زیندانی بكه‌ن ئه‌و بچێته زیندان، ده‌شڵێت: "شانازیشی پێوە دەکەم کە خەلکی ئازاد بوون و من سکاڵام لەسەرە".
شاسوار عه‌بدولواحید، له لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ده‌ڵێت: "خۆشحاڵم بەوەی لە بری میللەتێک زیندانی بکەن، من بچمە زیندان، شانازیشی پێوە دەکەم کە خەلکی ئازاد بوون و من سکاڵام لەسەرە"
ئه‌وه‌شی وتووه: "دوو رۆژ پێش ئێستا ویستیان بە ناوی کەرەنتینەوە هەموو میللەت زیندانیی بکەن و ئێمە دژی وەستاینەوە، بە ئاشکرا پشتیوانیی خۆپیشاندانمان کرد، بەشانازییەوە خودی خۆم و ئەندامانی ئەنجومەنی باڵا و ئەنجومەنی سیاسیی و پەرلەمانتارانمان بەشدارییمان کرد".
راشیگه‌یاندووه: "ئەمرۆ کاتێک بە ناچاریی میللەتیان ئازاد کرد، ئێستا دەسەڵات لە رێگای داواکاریی گشتییەوە دەیەوێت ئێمە زیندان بکات".
شاسوار عه‌بدولواحید، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: "خۆشحاڵم بەوەی لە بری میللەتێک من بچمە زیندان، شانازیشی پێوە دەکەم کە خەڵکی ئازاد بوون و من سکاڵام لەسەرە".
سه‌رۆكی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی ده‌پرسێت: "بەس لە یەک شتی ئەم دەسەڵاتە تێناگەم و نازانم بۆچی وا سەریان لێ تێکچووە؟ دوێنێ دەیانگوت شاسوار عەبدلواحید لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە دەرکراوە، ئەمڕۆش دەڵێن شاسوار عەبدولواحید هانی خۆپیشاندانی داوە، ئەرێ کامیان راستە؟".
PM:08:58:03/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 2452
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت