هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌كرێت


وێستگه‌ نیوز ـ
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شوباتی فه‌رمانبه‌ران ده‌ستپێده‌كات و یه‌كه‌م وه‌زاره‌تیش ته‌ندروستی وه‌ریده‌گرێت.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی وێستگه‌ نیوز، كه‌ له‌وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ ده‌ستی كه‌وتووه‌،  سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو دەست بەدابەشكردنی موچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەكرێت ‌و وەزارەتی تەندروستیش وەك یەكەم وەزارەت لە لیستی دابەشكردنی مووچەدا دیاریكراوە و مووچەی پێدەدرێت.

هەروەك بڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا چەند وەزارەتێكی تر مووچەیان پێبدرێت.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: هێشتا رۆژه‌كه‌ دیاری نه‌كراوه‌، به‌ڵام له‌ شه‌ش بۆ 10ی مانگ ده‌ستپێده‌كات.

حكومەتی هەرێم مانگانە 850 ملیار دیناری پێویستە بۆ دابەشكردنی مووچەی سەرجەم مووچەخۆران، كە 453 ملیار دیناری لەلایەن حكومەتی عیراقەوە دابین كرا، بەڵام وەزارەتی دارایی عیراق لە كۆتایی مانگی ئایاردا بڕی 400 ملیار دیناری خستە سەر هەژماری بانكی حكومەتی هەرێم‌و تەئكیدی كردەوە، تا هەردوولا نەگەنە رێككەوتن لەسەر نەوت‌ و داهاتەكانی ناوخۆ، پارەی تر بۆ هەرێمی كوردستان نانێرن.

وەك بڕیاریشە هەفتەی داهاتوو جارێكی تر شاندی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا بكات، بۆ رێككەوتن لەسەر نەوت ‌و داهاتەكانی ناوخۆ‌و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان.

هــ. ر


PM:08:10:03/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 27148 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت