له پارێزگای دهۆك قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێری تر درێژكرایه‌وه
دیمەنێک لە پارێزگای دهۆک لە رۆژانی قەدەغەی هاتوچۆدا
وێستگه نیوز ـ
قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له پارێزگاكانی هه‌رێم هه‌ڵگیرا، ته‌نها پارێزگای دهۆك نه‌بێ كه بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێری تر درێژ كرایه‌وه.
كاتژمێری شه‌شی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3ی حوزه‌یرانی 2020، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ كه رۆژی یه‌كی ئه‌م مانگه وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، كۆتایی هات و دۆخی ژیانی هاوڵاتییان ئاسایی ده‌كرێته‌وه.
له به‌رانبه‌ردا پارێزگای دهۆك قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێری تر درێژكرده‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی تووشبوونی ژماره‌یه‌كی زۆری هاوڵاتییان به ڤایرۆسی كۆرۆنا.
لای خۆیه‌وه فەرهاد ئەتروشی، پارێزگاری دهۆك لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: رەوشی تەندروستی پارێزگاكەیان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە خراپە و ژمارەی تووشبوان لەهەڵكشاندایە.
وتیشی: "سەرچاوەی بەشێك لەتووشبوان نادیارە و تواناكانیشمان بۆ رووبەڕووبونەوەی كۆرۆنا سنوردارە، بۆیە ئەگەر خەڵك هاوكاریمان نەكات ناتوانین كۆنتڕۆڵی دۆخەكە بكەین".
لێدوانی پارێزگاری دهۆك لەكاتێكدایە لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 52 كەس بەهۆی داوەتێكی نانخواردنەوە تووشی كۆرۆنا بوون.
هــ. ر
PM:06:24:03/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 7992
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت