هه‌رێم: كه‌سێك به‌خنكاوی دۆزرایه‌وه كه‌سێكی تر كوژرا
وێستگه نیوز-
له‌هه‌ردوو قه‌زای چه‌مچه‌ماڵی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی و قه‌زای سۆرانی سه‌ر به شاری هه‌ولێر كه‌سێك خۆی خنكاندو كه‌سێكی تریش كوژرا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیسی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ، به‌وێستگه نیوزی ڕاگه‌یاند چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ چوونه‌ته سه‌ر رێگای هاوڵاتییه‌ك به‌ناوی سیروان غه‌فور هه‌رێنی به‌مه‌به‌ستی لێسه‌ندنی پاره‌و ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌ئه‌نجامدا ناوبراو خۆی نه‌داوه به‌ده‌سته‌وه‌و كوشتوویانه.
ئه‌م هاوڵاتییه ته‌مه‌نی 45 ساڵه له‌سه‌ر رێگای گوندی به‌ریزاد ئه‌و ڕووداوه‌ی به‌سه‌رهاتووه. دوای ئه‌وه‌ی چه‌كداره‌كان برینداری ده‌كه‌ن له‌نه‌خۆشخانه‌ی شاری سلێمانی گیان له‌ده‌ستده‌دا.
هه‌ر سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مرۆ له‌رووداوێكی تردا له قه‌زای سۆران و له‌گه‌ڕه‌كی جوندیان هاوڵاتییه‌ك به‌خنكاوی دۆزرایه‌وه.
هاوڵاتییه‌كه پیشه‌ی كاسبه‌و خێزانداره‌و ته‌مه‌نی 58 ساڵه.
مقدەم شەمال دێواری حامد وتە بێژی پۆلیسی سۆران ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات بەپێی لێكۆلێنەوە سەرەتاییەكان و ووته‌ی خێزانی مردوو گومان دەكری ناوبراو نەخۆشی دەرونی هبوەو خۆی خۆی خنكاندوە.
PM:04:47:03/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 10452
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت