له‌داخی هه‌واڵی خۆ حه‌شاردانی، تره‌مپ له ده‌ره‌وه‌ی كۆشكی سپی پیاسه ده‌كات
ترامپ هه‌میشه كاری پیچه‌وانه ئه‌نجامئه‌دات
وێستگه نیوز- ڕه‌وا مه‌حمود- سی ئێن ئێن
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له كۆشكی سپی به CNNی ڕاگه‌یاند كه دۆناڵد تره‌مپ توڕه‌یه به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی خۆ حه‌شاردانی له یه‌كێك له ژووره پارێزراوه تایبه‌ته‌كانی ناو كۆشكی سپی، هه‌ربۆیه به یاریده‌ده‌ره‌كانی ڕاگه‌یاندووه كه ده‌یه‌وێت بڕواته ده‌ره‌وه‌ی كۆشكی سپی بۆ ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م چاوی كامێرا‌كان پیاسه بكات.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ڕاشیگه‌یاند كه تره‌مپ به‌تایبه‌ت داوای كردووه كه بڕواته به‌رده‌م كه‌نیسه‌ی سه‌ینت جۆن، ئه‌و شوێنه‌ی كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر هێزه‌كانی پۆلیس تیایدا گازی فرمێسك ڕژێنیان دژ به خۆپیشانده‌ران به‌كارهێنا.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی به سی ئێن ئێن ووت كه تره‌مپ له داخی ئه‌و هه‌واڵانه هاتوه‌ته ده‌ره‌وه كه ئاماژه‌یان بۆ خۆشاردنه‌وه‌ی كردووه له‌ناو یه‌كێك له ژووره تایبه‌ته‌كان كه دژ به هێرشكردن بۆ سه‌ر سه‌رۆكی ئه‌مریكا دروستكراوه. تره‌مپ پاش بیستنی ئه‌م هه‌واڵه نه‌یویستووه لاواز ده‌ربكه‌وێت هه‌ربۆیه بڕیاری داوه له ده‌ره‌وه‌ی دیواره‌كانی كۆشكی سپی له‌ژێر چاودێری چڕی پاسه‌وانه‌كانیدا پیاسه بكات.
هه‌فته‌ی ڕابردوو كوژرانی هاوڵاتیه‌كی ڕه‌شپێست به‌ده‌ستی پۆلیسێكی ئه‌مریكی ناڕه‌ایی و خۆپیشاندانی لێكه‌وته‌وه، به ڕاده‌یه‌ك كه كار گه‌یشته توندوتیژی و پشێوی له زۆربه‌ی ویلایه‌ته‌كانی ئه‌مریكا.
PM:04:23:03/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 5828
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت