زانیاری نوێ سەبارەت بەگفتوگۆی هەرێم و بەغداد ئاشكرا دەكرێت

‌جوتیار عادل

وێستگە نیوز-
وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، بۆ گفتوگۆی هەرێم و بەغداد لەئێستادا داتاكان بەپێی پسپۆری وەزارەتەكان ئامادە دەكرێن و دواتر دانیشتن دەست پێدەكات بۆ ئەوەی بودجەی هەرێم بەپێی ئیستیحقاقی هەرێم بەپێی دەستور ئامادە بكرێت.

ئەمڕۆ كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو، جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێم لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە 18%ی داهات دابەزیوە، بەڵام ئەوان لەڕێكارەكانی خۆپارێزی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەردەوام دەبن و مەبەستیانە ئاسایشی تەندروستی پارێزراو بێت، روونیشیكردەوە، ئەوان لەچاكسازی بەردەوام دەبن و مووچەی پلە تایبەت و باڵاكانیش كەم دەكرێنەوە.

سەبارەت بەگفتوگۆی هەرێم و بەغداد، وتەبێژی حكومەتی هەرێم روونیكردەوە "ئێستا داتاكان بەپێی پسپۆری وەزارەتەكان ئامادە دەكرێن و دواتر دانیشتن دەست پێدەكات بۆ ئەوەی بودجەی هەرێم بەپێی ئیستیحقاقی هەرێم بەپێی دەستور ئامادە بكرێت".

هەروەها وتی "لەچەند رۆژی داهاتووشدا گفتوگۆی عێراق و ئەمەریكا دەست پێدەكات بۆ رێككەوتننامەی ستراتیژی".



PM:04:11:03/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 5152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو