لایه‌نگرانی نه‌وه‌ی نوێ ره‌خنه له داواكاری گشتی ده‌گرن
سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له‌كاتی وتاردانیدا بۆ لایه‌نگرانی له‌كۆتا هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان 2018
وێستگه نیوز-
له‌سه‌ر جوڵاندنی سكاڵا دژی شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌كه، لایه‌نگرانی نه‌وه‌ی نوێ ڕه‌خنه‌ی توند له‌داواكاری گشتی ده‌گرن و به دامه‌زراوه‌یه‌كی حزبی ناوی ده‌به‌ن.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، 3/6/2020 داواكاری گشتی داواكاری گشتی سكاڵای لەسەر شاسوار عەبدولواحید تۆمارکرد.
ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چن كه هۆكاری سكاڵاكه په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌بێت كه‌سه‌رۆكی ئه‌م جوڵانه‌وه‌یه له‌چه‌ند رۆژی ڕابردوودا هانی خه‌ڵكی داوه بۆ خۆپیشاندان و گومانی كردۆته سه‌ر داتا‌و زانیارییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا.
له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌دوای بڵاوبونه‌وه‌ی ده‌نگۆی جوڵاندنی سكاڵای یاسایی دژی سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نوێ هه‌ڵمه‌تێكی ناڕه‌زایی و ڕه‌خنه دژی دامه‌زراوه‌ی داواكاری گشتی دروستبووه‌و لایه‌نگرانی نه‌وه‌ی نوێش هێرشی‌ت توند ده‌كه‌نه سه‌ر سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌كه‌و به كه‌سێكی حزبی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
محمه‌د ئیسماعیل كه یه‌كێكه له خۆبه‌خشه دیاره‌كانی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی "لە وڵاتێک دەژین داواکاری گشتی و دادوەرەکان بۆ پیرۆزبایی سەردانی (هیوای لقی چوار)ی بکوژی خۆپیشاندەر دەکەن، بەڵام سكاڵا لەسەر شاسوار عەبدولواحید تۆمار دەکەن چونکە بەشداری خۆپیشاندانی کردوە".
پارێزه‌ر پارێزەر گۆران دیبەگەیی، كه یه‌كێكه له‌وانه‌ی به‌رگری له كاره‌كانی نه‌وه‌ی نوێ ده‌كات و پاڵپشتییان ده‌كات به‌یاننامه‌یه‌كی له‌سه‌ر سه‌رۆكی داواكاری گشتی بڵاوكرده‌وه‌و ده‌ڵێت "هیوادارم تۆ‌و بەشی زۆری ئەندامانت یان جەنابی ووتەبێژ جورئەت بکەن لە گفتوگۆیەکی کراوە لەگەڵم دانیشن من یاسایم و ئێوەش یاساین خەڵکێکی بی لایەنی یاسایی با ناوبژیوان وبریاردەری ڕاستیەکان بن لەهەر سەکۆ و مینبەر و کەناڵ و باڵەخانەیەک کە ئێوە بلێن ئامادەم".
دیبه‌گه‌یی پێیوایه ده‌توانێت بەدەلیل بیسه‌لمێنێت "کە حیزبین و لەژێر هەژموونی حزبی کاردەکەن ئێوە بیسڵمێنن کە ڕاست نیە !من بەبەڵگە دەیخەمەروو کەترسنۆکن پیاوی ئەم شوێنە نین ئێوە بیسلمێنن وانیە!"
هەروەها ده‌شڵێت كه ئه‌و ده‌توانێت بۆخەڵکی ئاشکرا كات کە "بۆ ئێوە باکتان بەحاڵ خراپی خەڵک و مووچەخۆر نیە ئێستا دەزانن کە لەگەڵ چیمە !"
سیروان عه‌لی كه یه‌كێكی تره له‌خۆبه‌خشه‌كانی نه‌وه‌ی نوێ به ته‌نزو شێوازێكی كۆمیدیایه‌وه ده‌ڵێت : ئەم دوو حیزبەی دەسەلات زۆر خۆش و کۆمیدین لە دوێنێوە دەڵێن خۆپیشاندەران شاسوار عەبدولواحیدیان دەرکردوە، کەچی ئەمڕۆ داوای یاساییان لەسەر تۆمار کردوە بە تۆمەتی هاندانی خۆپیشاندان و شکاندنی کەرەنتینە "
دوێنێ له‌دوای خوێندنه‌وه‌ی په‌یامێك له‌ناو خۆپیشاندانه‌كه‌ی شاری سلێمانییه‌وه، له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نێو خۆپیشاندانه‌كه هێرشكرایه سه‌ر شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ و ناوبراو خۆپیشاندانه‌كه‌ی به‌جێهێشت.
دواتر ناوبراو په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند "من بە بێ چەک و چەکدار، بێ حیمایە چومەتە ناو خەڵکی خۆمان، چونکە شەرمم دەکرد لە ماڵەوە سەیری هاوڵاتییان و خۆپیشاندەران بکەم"
هه‌روه‌ها وتی "چەند کەسێکی سەر بە دەسەڵات کە لە ناو باخی گشتی بۆم وەستابوون، ساردمان ناکەنەوە، دڵنیا بن بەردەوام دەبین و لەگەڵ ئێوەدا کۆڵ نادەین تا ئەم دەسەڵاتە دەروخێنین"
PM:03:56:03/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 1800
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت