كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ كەمكردنەوەی مووچە دەستی پێكرد

‌پەرلەمانی عێراق

وێستگە نیوز-
كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ كەمكردنەوەی مووچە دەستی پێكرد و داوای لەحكومەتیش كرد بەزووترین كات بودجەی 2020 رەوانەی پەرلەمان بكات.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بەبەشداری 168 پەرلەمانتار دەستی پێكرد و تەوەری سەرەكیش تاوتوێی كەمكردنەوەی مووچەی فەرمانبەری پلە باڵاكان و داواكردنە لەحكومەتی عێراق بۆ ئامادەكردنی پڕۆژە یاسای بودجەی 2020 و رەوانەكردنی بۆ پەرلەمان.

پێشتریش مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، مووچەی سێ سەرۆكایەتییە و پلە تایبەتەكان كەم دەكەنەوە.



PM:02:44:03/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 1824 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو