10 هەزار دەمامك و دەستكێش بەسەر هاوڵاتیانی سلێمانی دابەشكرا


وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال

بەمەبەستی خۆپارێزی زیاتری هاوڵاتیان لەڤایرۆسی كۆرۆنا، پۆلیسی سلێمانی 10 هەزار دەمامك و دەستكێشی بەسەر دوكاندارو كاسبكارانی ناو بازاڕی شاری سلێمانی دابەشكرد.

نەقیب سەركەوت ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی پۆلیسی سلێمانی بەوێستگە نیوزی راگەیاند، ئەمڕۆ عەمید ئاسۆ شێخ تەھا، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەردانی ناو بازاڕی شاری سلێمانی كردو دوكاندارو كاسبكارانی بەسەر كردەوەو ڕێنمایی پێویستی ئاراستەكردن بەمەبەستی خۆپارێزی و جێبەجێكردنی ڕێنماییە تەندروستییەكان.

ناوبراو روونیكردەوە، هاوكات ١٠ ھەزار دەستكێش و ١٠ ھەزار دەمامكی بەسەر دوكاندارو كاسبكاراندا دابەشكرد، كە لەلایەن قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستانەوە دابینكرابوو.
نەقیب سەركەوت ئاماژەی بەوەكرد، بەڕێوەبەری پۆلیس جەختی لەوەكردەوە كە مەفرەزەكانی پۆلیس لەشەقام و شوێنە گشتییەكان بەردەوام ئامادەییان ھەبوەو بەردەوامیش دەبن بۆ ڕێنماییكردنی ھاوڵاتیان و ھاندانیان تا پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەكان بن.

لەكاتژمێر 6ی ئێوارەی ئەمڕۆوە قەدەغەی هاتووچۆ كۆتایی دێت و پارێزگار و ئیدارە سەربەخۆكانیش رێنمایی تایبەتییان بۆ خۆپارێزی لەڤایرۆسی كۆرۆنا دەركردووە.


PM:01:48:03/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 2112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو