قوباد تاڵەبانی لیژنەیەكی لەسەر تەقەكردن بەسەر خۆپیشاندەران پێكهێنا

‌ قوباد تاڵەبانی

وێستگە نیوز-
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی لەسەر ڕووداوەكانی ئەمڕۆی ناو خۆپیشاندانەكانی پارێزگای سلێمانی پێكهێنا.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە وێستگە نیوزی ڕاگەیاند، ئەو لیژنەیەی دروستكراوە لە ڕووداوی تەقەكردن بەسەر خۆپیشاندەران و پێشێلكارییەكان بەرامبەر ڕۆژنامەنوسان دەكۆڵێتەوە.

سەرچاوەكە وتی" قوباد تاڵەبانی داوای كردووە ئەو لیژنەیە كاربكەن بۆ ڕاگرتنی هەموو توندوتیژییەك دژ بە خۆپیشاندەرو ڕۆژنامەنوس، ئەم دیاردەیە دەبێت بوەستێنرێت و سزای ئەو كەسانەش بدرێت كە هەڵدەستن بەو كارە".



PM:11:24:02/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 4464 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت